زاری كرمانجی
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئێستا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لە نێوان 2 بۆ 2.5 ملیۆن بەرمیلدایە و هەناردەش لە رێگەی تورکیاوە نزیکەی 200 هەزار بەرمیلە.
سەلیم روکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیاند، بڕی بەرهەمهێنانی نەوت ئێستا ناجێگیرە و پەیوەستە بە هەناردە و دۆخی تەنگەی هورمزەوە، بەڵام بەگشتی بڕی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لەنێوان دوو بۆ دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلدایە.
بەر لە دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، لە 28ی شوباتی ئەم ساڵ بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی عێراق زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل بووە.































































