مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە هەڤپەیڤینێكی تەلەڤزیۆنی دا ئاشكرای دەكات گەندەڵی لە حكومەتەكەی سوودانی دا بە جۆرێك بڵاوببووە ناویان نابوو فەرهود (تاڵانی) نەك گەندەڵی.
نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەو چاوپێكەوتنەدا ڕایدەگەیەنێت “گەندەڵیی تەنیا لە عەدنان جومیلیدا كورت نەبووەتەوە و زۆرێكمان هەیە لە كەرتی كارەبا و بەندەرەكان و چەند بواری تردا.”
مالیكی ئەوەشی خستە ڕوو “من بە ڕاشكاوی دەیڵێم گەندەڵی لە سەردەمی حكومەتی پێشوودا تەقییەوە، تەقینەوەیەكی مەترسیدار، هەموو حكومەتەكانی پێشوو گەندەڵییان تێ دابوو، گەندەڵی لە هەموو وڵاتێك بوونی هەیە، بەڵام گەندەڵی بەو شێوەی كە لای ئێمە ڕوویدا، پێشینەی نەبووە و ڕووی نەداوە.”































































