زاری كرمانجی
وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كردووە، بەڵام تا ئێستا پارەكە ڕەوانە نەكراوە .
سەرچاوەیەك لە بەغدا بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هیچ كێشەیەكی سیاسیی و كارگێڕی نییە، ڕەزامەندی وەزیری بۆ وەرگیراوە .
ئاشكراشی كرد:” لە ماوەی دوو ڕۆژدا پارەكە ڕەوانە دەكرێت و دەست بە دابەش كردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دەكرێت .
ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاری دواكەوتنی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی پارەی كاش و بانكی ناوەندیی عێراق خەرجكردنی مووچەی ڕاگرتووە، بەهۆی ئەوەی پارەی لەبەردەست نییە و ئێستا لە هەوڵی كۆكردنەوەی دان.































































