مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە گوێڕەی چەند هەواڵێكی میدیاكانی سووریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەك تەقینەوە لە نزیك شوێنی مانەوەی سەرۆكی فەرەنسا لە دیمەشق ڕوویان دا و قوربانی هەیە.
ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا و شاندەكەی كە دوێنێ دووشەممە بە سەردانێكی فەرمی گەیشتنە دیمەشق، شەوی ڕابردوو لە هۆتێلێكی نزیك بارەگای وەزارەتی گەشتوگوزاری سووریا ماوەتەوە و ئەمڕۆ بەیانی دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە نزیك هۆتێلەكە بیستراوە .
سەرچاوە ناوخۆیییەكان باس لەوە دەكەن بە چەند خولەكێك بەر لە تەقینەوەكان ماكرۆن و شاندی یاوەری، هۆتێلەكەیان بەجێهێشتووە و سەلامەتن.































































