مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ماڵپەری ئەكسیۆس لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكا بڵاوی كردەوە دوو كەشتی بازرگانی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە كراونەتە ئامانج و زیانی زۆرییان بەركەوتووە.
هاوكات ناوەندی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەكانی بەریتانیا (UKMTO) لە راگەیاندراوێكی دا پشتڕاستی كردەوە كەمێك پێش ئسَستا نەوتهەڵگرێك لە دووری ٨ میل لە ڕۆژهەڵاتی (لیما) لە عومان و لە ڕێڕەوی باشووری گەرووی هورمز، هێرشی كراوەتە سەر و ئاگر لە لای چەپی كەشتییەكە دروستبووە و زیانی زۆری پێ گەیشتووە.


































































