ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تەممووزی 2026، ڕایگەیاند لە شاری تکریت دەست بەسەر 25 ملیار دینار، 1 ملیۆن دۆلار و 5 کیلۆگرام زێڕی تری شاردراوەی دۆسیەکەی عەدنان جومەیلیدا گیراوە.
دادگای ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ئاشکرای کردووە، ئەو بڕە پارەیە لەناو بتڵی ئاودا لە ماڵی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت شاردرابوونەوە و هێزە ئەمنییەکان لە پڕۆسەیەکی سەرکەوتوودا توانیان دەستی بەسەردا بگرن.
کۆی گشتیی پارە دەستبەسەرداگیراوەکان لەم دۆسیەیەدا گەیشتە 127 ملیار دینار و 24 ملیۆن دۆلار؛ هاوكات جەخت لەوە کراوەتەوە کە لێکۆڵینەوەکان تا گرتنی سەرجەم کەسانی تێوەگلاو بە چڕی بەردەوام دەبن.
































































