جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، هێرشە پێچەوانەکەی ساڵی ٢٠٢٣ی سوپای ئۆکراینای بە کارەساتێکی گەورەی سەربازی ناوبرد. ڤانس ڕایگەیاند کە پێویست بوو کیێڤ بە تەواوی پابەندی بەرگریکردن بێت و لە هێرشکردن دووربکەوێتەوە.
جێگری سەرۆک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “زە تایمز”ی بەریتانی ئاماژەی بەوە کرد، ئۆکراینا پێویستی بەم جۆرە هێرشە تێچوو بەرزانە نەبووە؛ هێرشەکە کە بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکان دەستیپێکرد، بە تەواوی تووشی شکستی گەورە بووەوە.
دواتر ڤلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی وڵاتی ئۆکرایناش، لە تشرینی دووەمی هەمان ساڵدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی “ئەسوشێتد پرێس” دانی بەوەدا نا کە هێرشەکەیان نەیتوانیوە بگاتە ئەو ئەنجامە گەورانەی کە پێشتر لە کیێڤدا پلانیان بۆ داڕشتبوو.

































































