د. ئازا كامران
پاش شکستەکەی هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر نەرویج بە ئەنجامی 1-2 لە قۆناغی 16ی جامی جیهانی 2026، ئەستێرەی بەرازیلی نەیمار جونیۆر بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند چیتر لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیە نایبینینەوە.
نەیمار لە لێدوانێکدا بە هەستێکی پڕ لە خەمەوە وتی: “زۆر هەوڵمدا خەونەکەم بێنمەدی بەڵام سەرکەوتوو نەبووم. ئێستا ئیتر تەواو بۆ من ئەو چیرۆکە کۆتایی هات.”
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە نەیماری تەمەن 34 ساڵ نەیتوانی هاوکاری هەڵبژاردەکەی بکات بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو، هەرچەندە لەو یارییەدا تاکە گۆڵی بەرازیلی بە لێدانێکی سزا تۆمار کرد. بەم گۆڵە، نێیمار ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل گەیاندە 80 گۆڵ و وەک گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەی مایەوە.































































