ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
مایکرۆگرینەکانی چیا یان گیایی تۆی چیا خۆراکی سەرەکی زۆر چڕن کە تەنانەت زیاتر لە تۆوی چیا بە خاوی و لە ناو ئاو شەربەت سوودی خۆراکی پێشکەش دەکەن.
بەپێی ماڵپەڕەکانی تەندروستی جیهانی : لەوانەیە تا ئێستا نەمانزانیبێت کە تۆی چیا دەکرێت گیاشی لێ بەرهەم بهێنرێت هەر وامان گوێ لێ بووە کە تۆی چیا لە ناو ئاو شەربەت و خواردنەوەکان بەکاردەهێنرێت بەڵام ئە گیایە سوودەکانی زۆە لەوە زیاترن کە ئەیزانین بەهۆی گەیاندنی ئاستی بەرزی پڕۆتینی ئاسان هەرسکراو، ترشە چەورییە گرنگەکانی ئۆمیگا ٣، و دژە ئۆکسێنەرەکان، شانبەشانی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاسن، کالیسیۆم، و ڤیتامین سی کار دەکات بەتایبەت خواردنی ئەو گیاییە لە بەیانیاندا کە سوودێکی بەرچاو بە جەستە دەگەیێنێت.
سوودەکانی بریتیین لە؛
تەندروستی دڵ و مێشک: دەوڵەمەندن بە ترشە چەوری ئۆمیگا ٣، کە یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ دەدەن، هەوکردن کەم دەکەنەوە، و پشتگیری لە کارکردنی لایەنی زانستی دەکەن.
تەندروستی هەرس: زۆری ڕێژەی ڕیشاڵی خۆراکی یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی ڕیخۆڵە، قەبزی کەم دەکاتەوە، و پشتگیری لە مایکرۆبایۆمی تەندروست دەکات بەسوودە بۆ کلۆرۆفیل، کە یارمەتی پاککردنەوەی خوێن دەدات، هەروەها دژە ئۆکسێنەرە وەک (فلاڤۆنۆیدەکان) کە بەرەنگاریی خانەکان دەبنەوە.
ئەم گیایە زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت لە ماڵەوە بچێنرێت پێچەوانەی زۆرێک لە بەرهەمەکانی تر، مایکرۆگرینەکانی چیا بە شێوەیەکی جیاواز و باوەڕ پێنەکراو ئاسانن بۆ گەشەکردن .































































