ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
کابینەی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر واژۆکردنی کۆمپانیای نەوتی بەسرە.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : aawsat.com عێراق بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی پێشوەختە، و ڕێککەوتنی ئاشکرانەکردن لەگەڵ کۆمەڵەیەک کە لە کۆمپانیا ئەمریکییەکانی کاپیتال تی ئای و شیڤرۆن و UCC ی قەتەر ڕێککەوتن بۆ لێکۆڵینەوە لە پرۆژەکانی بۆری هەناردەکردنی نەوتی ستراتیژی بەپێی بەیاننامەیەکی کابینەی حکومەت.
کۆمەڵەکە توێژینەوەی تەکنیکی و ئەگەری دارایی ئامادە دەکات بە بەراوردکردنی ڕێگا پێشنیار کراوەکان لەوانە بەسرە – حەدیتە – کەرکوک -جەیهان و بەسرە – حەدیتە – بانیاس. ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاندووە، ڕێککەوتنەکان هیچ پابەندبوونێکی کۆتایی دارایی و گرێبەستی بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق دروست ناکەن.
هەروەها مۆڵەتی کۆمپانیای نەوتی بەسرە داوە کە گرێبەستی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری لەگەڵ کەی بی ئاڕ بۆ پڕۆژەی بۆری نەوتی بەسرە-حەدیتە واژۆ بکات.


































































