زاری کرمانجی-سۆران
عەلی عەبدوڵڕوحمان بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە سەبارەت بە بوونی کەرەستەی تەقەمەنی لە گوندی (ئیدلبێ)ـی سەر بە ناحیەی (شێروان مەزن)، تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی سەردانی شوێنەکەیان کرد و (یەک بۆمبی هێشوویی)ـی مەترسیدار لە شوێنی خۆی بەسەركەوتوویی تەقێندرایەوە.
گووتیشی:”ئەمە دووەم حاڵەتی لەم شێوەیە لەو گوندەدا تۆمار کراوە و پێشبینی دەکرێت پاشماوەی تری لێ بێت؛ بۆیە داوا لە خەڵکی ناوچەکە، هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکەین ئاگاداری خۆیان بن، زیاتر چاوکراوە بن و بە وریاییەوە بجوڵێنەوە.
لە کاتی بینینی هەر کەرەستەیەکی مەترسیدار یان نامۆ، لێی نزیک نەبنەوە، دەستکاری مەکەن و دەستبەجێ پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ١٨٢ـی دەزگای مین.
































































