زاری کرمانجی
ئەمڕۆ یەکشەممه، له بناری چیای هەڵگۆرد لە دەڤەری باڵاکایەتی له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نییه‌كانی چۆمان هێزه‌كانی پێشمەرگەو ناوخۆی ئیداری ناوچه‌كه، چەند هاووڵاتیەک، كه به‌شێوه‌ی نایاسایی له كوێستانه‌كانی بناری هەڵگۆرد ، خه‌ریكی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی بوون ده‌ستگیركران.
قائیمقامیەتی قەزای چۆمان بڵاوی کردۆتەوە، ئه‌و هاووڵاتیانه خەڵکی دەرەوەی باڵەکایەتین، کە پێشێلی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی حكومه‌تیان كردووه، پاڵپشت به یاساكان ده‌درێنه دادگا و كاردانه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌و ڕاوچیانه له‌كاتێكدا په‌نایان بردۆته به‌ر ڕاوكردنی باڵندەو ئاژەڵی كێوی، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه سروشت و ژینگه‌ی ناوچه‌كه ئارامیه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیووه هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه، باڵندەو ئاژه‌ڵه‌كان له چه‌ندین شوێنی ئاوه‌دانی بیندراون، لەلایەن دۆستانی ژینگە گرتەی جوڵاویان تۆمار کراون بۆ لایەنی پەیوەنداریان وەک دۆستایەتی باڵندەو ئاژەڵەکان بۆ سروشت بۆ ناردوین، كه بووه مایه‌ی خۆشحاڵی خه‌ڵك و ژینگه دۆستان.
قائیمقامیەتی چۆمان، دووپاتی کردەوە، هێزه‌كانی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كانی چۆمان دڵسۆزانه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن بۆ جیبه‌جێكردنی راسپارده و ڕێنماییه‌كان، هه‌میشه له خزمه‌تی پاراستنی هاووڵاتیان و سروشت و ژینگه‌ی كوردستانن، هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بكرێته سه‌ر ژینگه و سروشت و ژیانی باڵنده و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان تێكبدرێت، به توندترین شێوه ئه‌وانه‌ی له یاسا ده‌رچوونه سزاده‌درێن.
































































