زاری كرمانجی
نوێنەرایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئامێدی، سەبەتەی خۆراکی بەسەر 50 خێزانی کەمداهات لە بامەرنێ و شیلادزێ دابەش کرد.
ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئاشكرای دەكات: “ئەم هاوکارییە مرۆییانە بە مەبەستی سووککردنەوەی بارودۆخی ژیانی خێزانە نیازمەندەکان و دەستگرتنی ئەو كەسانە ئەنجام دەدرێن کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەرنامە مرۆییەکان و گەیاندنی هاوکاری بۆ خێزانە نیازمەندەكان لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەردەوامیش هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ئەم چالاکییانەوە ژمارەیەکی زیاتر لە خێزانە نیازمەندەکان سوودمەند بکات.

































































