زاری کرمانجی-ڕواندز
بانگەوازێک لە یانەی وەرزشی ڕواندز بۆ وەرزشدۆستان، بەڕێزان هاوشاریان و ئەندامان و دۆستانی یانەکەمان.
هۆڵی داخراو بارەگای یانەکەمان پێویستی بە نۆژەنکردنەوە و چاکسازی هەیە، بۆیە بانگەواز دەکەین هەمووان هاوکارمان بن لەسەرخستنی ئەو کارە چونکە ئێمە وەکو یانە دەستمان پێکردوە بەڵام کارەکە گەورەترە لە توانای ئێمە بۆیە هەر کەسێک ئارەزوی بەشداریکردن و یارمەتیدانی هەیە ئەمە کارێکی پیرۆزەو سەربەرزانەیە بۆ خزمەتی گشتی شارەکەمانەو یانەش موڵکی گشتیی ئەوشارەیە.هاوکارییەکانی ئێوە هەنگاوێکی گرنگن بۆ بەرەو پێشبردنی سێکتەری وەرزش و جوانکردنی سیمای شارەکەمان .
پێداویستیەکانی نۆژەنکردنەوە:
بۆیە
جامی پەنجەرە
دەرگاو کیلۆن
شەبەکەی جام
کاری کارەبایات
هەندێک جوانکاری































































