ئەمڕۆ یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بۆ بڵاوکردنەوەی کتێبێک لەژێر ناونیشانی ”ڕۆڵی زانایانی ئیسلامی لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش”دا لە هەولێر ڕێوڕەسمێکی بەڕێوە برد کە تێیدا وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا ئانۆ جەوهەر، ئاماژەی بە ”نموونەی جوانی ئیسلامی کوردەواری” کرد کە بواری ڕەخساندووە بۆ ئەوەی پێکهاتەکان هەست بە پشتیوانی پێکهاتەی زۆرینە بکەن و بتوانن لەسەر خاک و زێدی باپیرانیان بمێننەوە و پارێزراو بن.
جەختی لە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی پێکهاتەکانی کوردستان کردەوە و گوتی: ”باوەڕ بكه‌ن كریستیانه‌كانی وڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست حه‌سوودیمان پێ ده‌به‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌ناو كوردی موسڵماندا ده‌ژین.”