وەرزش ـ زاری كرمانجی :
ئیملیانۆ مارتینێز، ئەو گۆڵپارێزەی رۆڵی باڵای هەبوو، لەدوا سێ نازناوی ئارجێنتینا و، بە پاڵەوانی نەتەوەیی دادەنرێت لەوڵاتەكەی، كاروانێكی سەختی یاریی كردن بۆ یانەكانی هەبووە.
ئیمی مارتینێز، ساڵی 2012 چووە ئارسێناڵەوە، لەهەمانساڵدا یانەكە ئەو گۆڵپارێزەی بەخواستن دا بە ئۆكسفۆرد، ساڵێك دواتر بەهەمان شێواز پەیوەندیكرد بەشیفێڵد یونایتد، دوو وەرز لەوێ بەردەوامبوو ئینجا درا بە رۆسرهام یونایتد، لە
2015 بەخواستن گواسترایەوە ۆڵڤەرهامپتۆن. دوو وەرزیش لەوێ بەردەوام بوو ئینجا لە
2017 بەخواستن پەیوەندیكرد خیتافی.
خواستنەكانی گۆڵپارێزە نایابەكەی تانگۆ بەردەوامیان هەبوو، تا لە 2019 بەخواستن چووە ریدینگ.
ساڵی 2020 گرێی بەختی بوەوە بەیەكجاری بە ئەستۆن ڤێلا فرۆشرا. ساڵی 2021 نازناوی كۆپا ئەمریكای بەدەستهێنا، دواتر فیناڵێزما و، شەوی رابردووش جامی جیهانی 2022 ـی بردەوە.