محەممەد مەحموود- رواندز:
فەرمانگەی ئاوی رواندز ئەم هەفتەیە هەڵمەتێكی بەرفراوان دەستپێدەكات بۆ لابردنی زێدەڕۆییەكانی سەر تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە گەڕەك و كۆڵانەكانی شاری رواندز داواش لە هاوبەشانی ئاو دەكات تا زووە زێدەڕۆییەكان هەڵبگرن.
ڕزگار قادر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” وەك ئەوەی لەپلانی فەرمانگەكەماندایە چاكسازی لەتۆڕەكانی ئاو لەناو شاری رواندز دەستی پێكردووە لە هەر شوێنێك زێدەرۆیی لەسەر تۆڕەكانی ئاو هەبێت بەپێی یاسا بەركارەكان ڕێوشوێنی پێویستیان لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر، لەهەر شوێنێكش كەم و كورتی لە تۆڕەكانی ئاو هەبێت و پێویستی بەگۆڕینی بۆری هەبێت ئەنجامی دەدەین، هەفتەی ڕابڕدووش لە گەڕەكی كانی، بۆڕییەكمان گۆڕی كە 80 ماڵ توشی كەم ئاوی بوو بوون.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی رواندز ئاماژەی بەوەشدا. ئەم هەفتەیە ماڵ بە ماڵ لە گەڕەكی نەورۆز دەست پێ دەكەین و یەكەم شوێن گەڕەكی راپەرین دەبێت لە سپیلكانی رواندز تاكو دوا خاڵی تۆری ئاو هەڵدەدرێتەوە، هەركەسێك ئاوی زێدەڕۆی بردووە پێش لێژنەی زێدەرۆیی لێژنەیی ئەمنی سەردان بكات زێدەرۆیەكەی هەڵبگرێت لەكاتی هەڵدانەوەی شوێنەكە دەركەوت ئەو كەسە زێدەڕۆیی كردۆتە سەرتۆڕەكانی ئاو، كەسی زێدەڕۆكار سزای پێبژاردنی ماددی دەبێت بەپێی یاسا و بەركارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
ڕزگار قادر، گوتیشی: ئەم هەفتەیە هاوبەشانی ئاو دەبێت ئاوگر (تەوافە) ببەستن لەسەر تانكی ماڵەكانیان هەركەسێك ئاوگر دانەنێت بە بڕی (50) هەزار دینار سزادەدرێت، ئەمەش لە پێناو پاراستنی ئاو و بەفێڕۆنەدانەیەتی بە تایبەتی لە وەرزی هاوین

































































