مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە كۆڵبەرێكی بە تەمەنی كورد لە كاتی كۆڵبەری لە سنووری شووشمێی نەوسوودی سەر بە پارێزگای كرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو “بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 3ـی 7ـی 2026، كۆڵبەرێك بە ناوی وەزیر ڕەحیمی، تەمەن 57 ساڵ، لە كاتی كۆڵبەری لە سنووری (شووشمێ)ـی نەوسوود لە مەودایەكی نزیكەوە كرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی هەنگی سنووری و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.”
وەزیر ڕەحیمی خێزاندار و خەڵكی گوندی (مەنسوور ئاغایی)ـی سەر بە شارۆچكەی شاهۆی شاری ڕوانسەرە. ناوبراو بەهۆی هەژاری و نەبوونی هەلی كار، ٢٠ ساڵ پێش ئێستاوە لەگەڵ بنەماڵەكەیدا لە شاری سنووریی نەوسوود نیشتەجێ ببوو و لەم ڕێگەیەوە بژێوی ژیانی دابین دەكرد.


































































