ڕائیب زراری- زاری كرمانجی:
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەدات.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی عێراق، پێشنیاری هەرێمی كوردستان بۆ كەمكردنەوەی بڕی 120 ملیار دینار وەك داهاتی ناوخۆ لە كۆبوونەوەكە دەخاتە گفتوگۆ.
هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەن بڕی ئەو 120 ملیار دینارەی پێشتر دەبڕا، ئەم مانگە نەبڕێت و مووچە بەتەواوەتی بگاتە هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی سبەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت، دوای گەیشتنی پارەكە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە بڵاودەكاتەوە و دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی كوردستان دەكرێت.
































































