مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی :
خوسرەت سادق ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران ، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” بەشی زۆری ئەو کارانەی کە لە بەردەستمان بوو تەواو کراون، تەنیا دوو پرۆژە نەبێت ئەوانیش ئیدارەی سۆران ڕادەستی چەند بەڵێندەرێکی کردوون کە ڕێگەی بەورکا و دایسا، کونە سیخورە و ڕێگای گوندی کەلێتە لە ئێستادا کاریان تێدا دەکرێت، و لە دەڤەری بارزان ڕێگەی دۆرێ-ڕێزان بەشێکی زۆری تەواو بووەو تەنیا چەند پشکنینێک بۆ مەوادەکان ماوە، واتە بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بەشی هەرە زۆری کارەکانی لە کاتی خۆیدا تەواو کردووە و پێش ئەوەی وەرزی زستان بهێت.”