کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، و سبەی سێشەممە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
سلێمانی: 21 پلەى سیلیزى
دهۆک: 20 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى
سۆران: 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 25 پلەى سیلیزى
هەروەها کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە رۆژی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات.
هاوکات سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی نەخشیەکی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاویکردەوە و نووسیویەتی “دەرکەوتنی نیشانەیەکی زۆرباش لە هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە، کە دەکاتە کۆتایی ئەم هەفتەیە و تێکڕای هەفتەی داهاتوو، هەروەها نیشانەکان زۆرباشن بۆ مانگی یەکی ساڵی 2023”.
دەشڵێت: “هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە زستانی سەخت دەستپێدەکات، بارانی باش و بەفربارین و سەرمای تێدایە”.