ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران، بڵاوی كردەوە، بەمەبەستی پاراستنی تۆڕەكانی كارەبا و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكی باشتر بۆ هاووڵاتییانی سنوورەكە، لیژنەی بەدواداچوون و چاودێری گۆڕەڕەكان و هێڵەكانی پاڵەپەستۆی بەرز و نزم لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران، بەردەوامە لە ئەنجامدانی بەدواداچوون و پشكنینە مەیدانییەكانی.
هەر بەپێی ڕاگەیاندراوەكە، ئەم بەدواداچوونانە بەمەبەستی ڕێگریكردن لە هەر جۆرە سەرپێچی و زێدەڕۆییەك دێت بۆ سەر هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا كە دەبنە هۆی دروستبوونی بارگرانی، لە هەمان كاتدا لیژنەكە كار دەكات بۆ دیاریكردنی ئەو كەلوپەل و كەرەستە بێ كوالێتانەی لە تۆڕەكاندا بەكاردێن و زیانی پێدەگەیەنن.
لێرەوە داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانی خۆشەویست دەكەین كە پابەندی ڕێنماییەكان بن و دوور بكەنەوە لە هەر جۆرە زێدەڕۆییەك بۆ سەر تۆڕی كارەبا، چونكە لە كاتی گرتنی هەر سەرپێچییەك لەلایەن هەر هاوبەشێكەوە، سەرپێچیكار ڕووبەڕووی لێپرسینەوە و سزای یاسایی توند دەبێتەوە.
































































