جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، گەرووی هورمز بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی وڵاتەکەیدایە و هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا “سێنتکۆم” هیچ جۆرە دەسەڵات و کۆنترۆڵێکی ڕاستەوخۆیان بەسەر ئەم ڕێڕەوە ئاوییەدا نییە.
غەریب ئابادی لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس بڵاوی کردەوە، کۆبوونەوەی سەربازیی بەحرەین ناتوانێت ئاسایش بۆ ناوچەکە بگێڕێتەوە؛ چونکە هێنانەکایەی سەقامگیری تەنیا لە ڕێگەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانەکان دەبێت.
شایانی باسە، دەستپێكی کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە بۆ یەکەمین جار دەگەڕێتەوە بۆ سەرهەڵدانی شەڕی 40 ڕۆژەی پێشوو، کە لەو کاتەوە وەک ناوچەیەکی یەکجار ستراتیژی لەژێر چاودێریی توندی ئەو وڵاتەدا ماوەتەوە.

































































