موختار مووسەوی، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند بەهەدەردانێکی زۆر لە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەدا هەیە؛ ئاشکراشی کرد کە چەندین کۆمپانیای پێشێلکار ناویان لە لیستی ڕەشدایە و کەچی پڕۆژە گرنگە حکومییەکانیان پێ دراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، چەندین پڕۆژە پاش تەواوبوونیان بە ماوەیەکی کەم، کێشەی تەكنیكی و ئەندازەیییان تێدا بەدیار دەکەوێت؛ بەم هۆیەشەوە دەستەی دەستپاكیی عێراق دەستی بە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم پڕۆژانە کردووە.
ئەم بابەتە لە کاتێکدایە کە حکومەتی نوێی عەلی زەیدی هەڵمەتێکی فراوانی دژ بە گەندەڵی دەست پێکردووە؛ پەرلەمانتارەکەش جەختی کردەوە پێویستە ڕێوشوێنی توند دژی کۆمپانیا کەمتەرخەمەکان بگیرێتەبەر و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.































































