زاری كرمانجی-دیانا
خاوەن دوكانێكی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا سەربە قەزای ناوەندی سۆران، بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای دەكات: “لە ئێستادا نرخی مریشكی زیندوو ڕوو لە دابەزینە.
عەونی شێروانی خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا، سنووری قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی : ” ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-7- 2026 نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بۆ خوار 2 هەزار و 500 دینار دابەزیووە”.
ئەو مریشك فرۆشە ئاماژەی بەوەشدا: “لە ئێستادا نرخی مریشك تا ڕاددەیەك گونجاوە پێشبینی ئەوەدەكەین نرخەكەی هێشتا ڕوو لە دابەزین بكات.
































































