زاری كرمانجی :
ڕاوێژكاری یاسایی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، قەبارەی ئەو سەروەت و سامانەی گەل كە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە لە عێراق تاڵان كراوە، دوو ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، هەروەها دادگاییكردنی بەرپرسە گەندەڵكارەكان بە شێوەیەكی ئاشكرا دەبێت و پێویستە پرۆسەكە هەموو پارێزگاكان بگرێتەوە.
دادوەر مونیر حەداد ڕاوێژكاری یاسایی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەبارەت بە گەندەڵییەكانی وڵات و هەوڵەكانی حكومەتی ئێستا بۆ دەستگیركردنی گەندەڵكاران، بۆ میدیا عێراقییەكان قسەی كرد و راگەیاند “لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ تۆمەتبارە گەندەڵە دەستگیركراوەكان بەردەوامن، ژمارەی دەستگیركراوان بەهۆی بەردەوامیی هەڵمەتەكانەوە ڕۆژانە لە زیادبووندایە، بۆیە تا ئێستا ئامارێكی كۆتایی لەبەردەستدا نییە.”
ئاماژەی بەوەشكرد “تۆمەتبارە سەرەكییەكان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و هاوكار بوون لە ئاشكراكردنی تۆڕەكانی دیكەی گەندەڵی،”
دەشڵێت “هەندێك لە داواكراوان هەوڵی هەڵاتنیان داوە بۆ دەرەوەی وڵات یان هەرێمی كوردستان، بەڵام هێزە ئەمنییەكانی هەرێم تا ئێستا هەشت تۆمەتباریان ڕادەستی بەغدا كردووەتەوە.”
































































