زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری شوێنەوارو كەلەپووری سۆران، دەڵێت: “ئەمساڵ هیچ تیمێكی شوێنەوارناسانی بیانی بۆ كنەو پشكنین نە گەڕاونەتەوە سنوورەكەمان هۆكارەكەشی ئاشكرا دەكات.
د. عەبدلوەهاب سلێمان بەڕێوەبەری شوێنەوارو كەلەپووری سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: “ئەمساڵ بەهۆی دروستبوونی شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێران و ئیسڕائیل، تائێستا هیچ تیمێكی شوێنەوارناسانی جیهانی بۆ كاری كنە و پشكنین نەگەڕاونەتەوە سنوورەكەمان.
دەشڵێت: “ئەگەر باردۆخەكە ئارام بێتەوە پێشبینی دەكەین، تیمە شوێنەوارناسەكان لە وەرزی پایز بگەڕێنەوەو لە چەند ناوچەیەكی شوێنەواری سنوورەكەمان كاری هەڵكۆڵین ئەنجام بدەن.


































































