ئەژین غەفار- زاری کرمانجی
دوای تەواو بوونی تاقیکردنەوەی ساڵانەی وەزاری قوتابیانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی، کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکانی زانکۆ دێت و قوتابیان سەردانی سەنتەر و ناوەندەکان دەکەن. بەڕێوەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران، لە ئێستاوە هۆشداری دەدات سەنتەرەکانی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆ و ڕایدەگەیەنێت، “نرخی پڕکردنەوەی فۆرمەکانی زانکۆلاین (٧٠٠٠) دەبێت”.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران بڵاوی کردووەتەوە، “ئاگاداری گشت ئەو شوێنانە دەکەینەوە کە بەنیازن فۆڕمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە لە سەنتەرەکان بۆ قوتابیانی پۆلی ١٢، پێویستە هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دوور بکەونەوە لە قۆڕغکردن و نرخی پڕکردنەوە لە ٧٠٠٠ دینار زیاتر نەبێت”
هاوکات، ئاماژە بەوەش دراوە، “پابەندی هەڵواسینی نرخ بن لەو شوێن و سەنتەرانەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکانی زانکۆلاین و بە پێچەوانەوە، ڕێکاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر. لەکۆتاییدا، داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەکاتی بینینی سەرپێچی و وەرگرتنی بڕەپارەی زیاد، پەیوەندی بە لیژنەکانی چاودێری بکەن:
07502125544
07509683135
































































