جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تەممووزی 2026، ڕایگەیاند دانوستانە تەکنیکییەکانیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بە باشی بەڕێوەدەچن و دەیانەوێت پێکەوە بگەنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر.
ڤانس ئاماژەی بەوە کرد، گفتوگۆکان لەسەر دابینکردنی تەواوی ئاسایش و هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز چڕ بوونەتەوە؛ ڕاشیگەیاند کە نرخی نەوتیش بەهۆی ئەم ئارامییەوە بۆ 68 دۆلار دابەزیوە.
هاوکات هۆشداریی دایە تاران کە ئەگەر هێرش بکەنەوە سەر کەشتییەکان یان بەرنامەی ئەتۆمی بونیات بنێنەوە، هاوکێشەکان بە تەواوی دەگۆڕێن و دۆناڵد ترەمپ بژاردەی زۆری بۆ بەکارهێنان لە دژیان دەبێت.
































































