لە مانگی حەوتدا چەند رۆژێك لە فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان وەك پشووی دیاری كراوە، بەڵام سەرجەم رۆژەكان تەواوی فەرمانبەران ناگرێتەوە.
بەپێی خشتەی پشووەكان رۆژی یەكشەممە 12ـی تەمووز پشووە، ئەو بۆنەیە تایبەتە بە ئاشوورییەكان و جەژنی نووسەردیلە و تایبەت بۆ فەرمانبەرانی ئاشووری پشوو دەبێت.
ئەوەیش هاتووە، رۆژی سێشەممە 14ـی تەمووز پشووە و سەرجەم فەرمانبەرانی كوردستان دەگرێتەوە و یادی شۆڕشی 14ـی تەمووزە.
لە 31ـی تەمووزیش پشووە و جەژنی چلی هاوینە بۆ سێ ڕۆژە، ئەو پشووە تەنیا فەرمانبەرانی ئێزیدی دەگرێتەوە.


































































