برهان فارس گەردی
- زمانی كوردی یەكێكە لە زمانە دێرین و كۆنەكان كە تا ئێستاش لە ڕووی ڕستەسازی، مۆرفۆلۆژی، ڕێزمان، و ئەدەب، جگە لە توانای دەربڕینی بوارە جیاوازەكانی زانیندا بوونی هەیە.
زمانی نووسراو ئامرازی پەیوەندی و كارلێككردنە لە نێوان ملیۆنان كەس كە بەو زمانە دائاخفتن . لە بنەڕەت و ڕەگ و ڕیشەی خۆیدا بەردەوامە، و بەهۆی تایبەتمەندی و تایبەتمەندییەكانییەوە بەردەوام نوێ دەبێتەوە. نەتەوەی كورد نەتەوەیەكی دەربڕین و كردار لەناو ئەودا بەستراوەتەوە بە دەربڕین و ئاخافتنەوە. جا گرینگیدان بەزمانی دایك پێناسەیەكە بۆ بوونی خودی كەسایەتی مرۆڤ .
ئەگەرچی زیاتر له نیو سەدەیە كوردێكی زۆر لە دەرەوەی وڵات و تاراوەگه ژیان بەسەر دەبەن ، بەڵام وەك پێویست تووانای ئەوە نەبووە گرینگی وبایەخ بە زمانی دایك بدرێت، ئاێستا دەبینین ئاراستەیەكی بنیاتنەر هەیە بۆ ئەم ئەركه پیرۆزە بۆ بایەخدان به زمانی دایك . ئیمه وەك بەرپرسیایەكی مێژوویی بەرانبەر مێژووی كوردستان چ لەڕووی نەتەوەیی یاخوود جوگرافیا ، ئەوە بیرمان لەوە كردەوە كه زمان پێناسەیە بۆ بوونی كورد ، ساڵی 2015 وەك وەچەرخانێكی مێژوویی تووانیمان دەرگایەكی واڵا بۆ نەوەكانمان بكەینەوە ، ئەمیش كردنەوەی دەرگای قوتابخانەی كوردی لەنەرویج ، كه خۆشبەختانه بەهەستێكی كورد پەروەرانه مامۆستایان هاوكارمان بوون بۆ ئەم هەنگاوە پیرۆزە ، بۆ ئەم مەبەستە دایك و باوكان بەهەستكردن بەبەرپرسیاریەت دەستی منداڵەكانیان گرت بۆ نێو پۆلەكانی خوێندن ، ئەم هەنگاوە بۆ ئێمەی بواری پەروەردە و فێركردن هاندانێك بوو كه بتوانین ڕێڕەووی خوێندن بەرەو پێناسە ببەین ، سەرەتا له ئۆسلۆی پایتەخت قوتابخانەی كوردیمان دامەزراند بۆ سەرجەم پۆلەكان بە سیستەمێكی دامەزراوەیی هاوچەرخ .
جێگای ئاماژەیە كەوا باسی لێوە بكەین قوتابخانەی كوردی له نەرویج وەك دەزگایەكی فەرمی و باوەڕپێكراو لەلایەن دەزگا فەرمییەكانی پەروەردە و فێركردنی نەرویج بۆتە جێگای باوەڕی ڕەوەندی كوردستانی لەم وڵاتەدا ، ئەمەش جێگای دڵخۆشییە بۆ هەموو لایەكمان ، هەروەها بەسەربەرزییەوە وەك لایەنێكی سەرەكی لە لێژنەی پەروەردەی كۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی كوردستان وەك ئەندامی كارا و چالاك كارەكانمان بەڕێوەدەبەین. گرینگە لەم سوونگەدا نیشان بدەین كەوا قوتابخانەی كوردی ، بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدات بەوەی چۆن منداڵێك لە تاراوگادا فێرە زمانی دایك دەبێت ، دواتر دەگاتە ئاستی كۆلێژ و پەیمانگە، لێرەدا كەسایەتیەكی بەهێز و ئەرێنی لێ دەردەچێت ، بۆ ئەمەش دەتوانێت له ئایندەدا خزمەت بەگەل و نیشتیمانەكەی بكات . دواتر بەهۆی ئەوەی زیاتر هەستكرا خوێندنی زمان گرینگه ، كوردانی نەرویج لەشارەكانی دیكەش خوازیاربوون كه منداڵەكانیان بێ بەش نەبن له زمانی دایك ، ئەوەبوو دوو لقی قوتابخانەی كوردی له شاری ساندڤیكا Sandvika , هەروەها شاری میسن Mysen كردەوە ، كه دەنگدانەوەیەكی ئەرێنی هەبوو لەنێو ڕەوەندی كوردستانی . لەم سوونگەدا ئەمەش دەخەینی ڕوو كەوا 35 هەزار كتیبمان بۆ قوتابخانه بەچاپ گەیاندووە ، هەروەها ئاماژەش بەم پڕۆسەیە دەكەین كه لەبۆنه نەتەوەیی و نیشتیمانیەكاندا چالاكی و ڕێوڕەسمی هەمەجۆر دەگێڕین لەنێوانیاندا جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و بۆنەكانی دیكەدا ، سەرەتای فێركردنی منداڵان به سروودە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان قوتابیان دەست پێ دەكەن ، جگه لەمانەش ناساندنی سەركردە دێرینەكان ، هەروەها ناداندنی دیرۆك و مێژووی كورد و جوگرافیای كوردستان ، مەبەست لەمەدا قوتابیان بزانن مێژووی گەلەكەمان پڕە لەسەروەری و تێكۆشان.
سەبارەت بەوتارەكەی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی ، شتێكی شاراوە نییە ، بەوەی جەنابیان هەمیشە هەوڵی ئەوە دەدات بیرێكی فراوان لەنێو گەلی كورددا هەبێت ، وەك پاراستنی زمان و كەلتوور و داب و نەریت بەتایبەت له دوورە وڵات و تاراوگەدا ، بۆیە لێرەدا ئێمه لەسەر بەڵێنی خۆمان دەبین كه لەسەر پەیامەكەی جەنابی سەرۆك هەنگاو بنێین بۆ سەرخستنی زمانی كوردی له تاراوگا و فێربوونی منداڵانمان لەم پرۆسەیە گرینگەدا ، لێرەدا وەك بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەی كوردی له نەرویج و مامۆستا و كارمەندان و قوتابیان و دایك و باوكان دەستخۆشی لەبەڕێزیان دەكەین
هەرلەم دەرفەتەدا بەپێویستی دەزانم سوپاس و ستایشی هەوڵە بەردەوامەكانی بەڕێز شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری ڕەوەندی كوردستانی بكەم ، كه دڵسۆز و خەمخۆرانه بۆ پێشخستنی ئەم پڕۆسەیە هەوڵدەدات ، لای ئێمه ئەم هەوڵانه بەرز و پیرۆز دەنرخێننین . هیوادارم ئەم كۆنفڕانەسە ببێنه بنچینه و بناخەیەك بۆ پێشخستنی پرۆسەی فێربوونی زمانی شیرینی كوردی لەتەواوی جیهاندا ، لەئایندەشدا زیاتر بتوانرێت كۆڕ و سیمینار و (ۆڕكشۆپ ) ئەنجام بدرێت ، چونكه پەروەردە و فێركردن دەبنه هۆی درووستكردنی نەوەیەكی تەندرووست بۆ داهاتووی گەلەكەمان . ئەوەی ئێستا هەیە له ئەوروپا جێگای دڵخۆشسیە كه دەبینین 35 قوتابخانەی كوردی لەسەرتاسەری ئەم كیشوەرە بوونی هەیە ، هیوادارین كە ڕێژەیان زیاتر بێت ، هەموو لەژێر چەتری كۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندئ كوردستانی كار و ئەركەكانیان بەجێ بگەێنن ، تا هەموو بەیەكەوە بتوانین كار بكەین بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە بەشێوازێكی سیستەماتیك و ئەكادیمی هاوچەرخ .
































































