زاری كرمانجی-سۆران
ئاو پێداویستیەکی سەرەکی ژیانە و هەموو وەرزێک بەکاردەهێنرێت سارد بێت یاخود گەرم، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لە وەرزی زستان و سەرمادا ئاوی سارد ترسی هەیە و هەمووان خۆیانی لێدەپارێزن و کاتێک بەکاریدەهێنن لەناچاریدا دەڵێن “ئەوەندە سارد بوو ئاوەکە رەق بوومەوە”.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە تەندروستییەكان: “بەکارهێنانی ئاوی سارد رەنگە لە زستاندا زۆر قورس بێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەسانێک هەن هەرگیز ئاوی گەرم بەکارناهێنن، بەکارهێنانی ئاوی سارد رەنگە ببێتە هۆی سەرمابوون و تووشبوونی لەش بەهەندێک نەخۆشی بەتایبەت ئەگەر ئەو کەسە هەرگیز بە ئاوی سارد خۆی نەشوات.
سوودەکانی خۆشۆردن بە ئاوی سارد:
ئاوی سارد هۆکارێکە بۆ هێوربوونەوەی مێشک و دەروون و لە دڵەراوکێ و بێزاری دووردەخاتەوە، چونکە ئاستی ترشی یۆریک کەمدەکاتەوە لەلایەکی دیکەوە ئاستی گلوتاسیۆن لە خوێندا یەکسان دەکاتەوە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئارام بوونەوە و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ.
بەکارهێنانی ئاوی سارد بۆ خۆشتن بەتایبەت لە بەیانیاندا هۆکارێکە بۆ زیادبوونی ڕێژەیەکی زۆری ئۆکسجین بۆ لەش و زیادبوونی لێدانەکانی دڵ و چالاکبوونی لەش و هەستکردن بە هێز و وزە وتوانایەکی زۆر.
ئاوی سارد باشترین سەرچاوەیە بۆ قژ و پێست لەڕووی تەندروستیەوە و رێگانادات زەیتی سروشتی پێست و قژ کەمبێتەوە و ببێتە هۆی وشکبوونەوە، لەهەمانکاتدا بریقەداری دەکات.
ئاوی سارد هۆکارێکە بۆ پاراستنی کێشی یەکسانی لەش و رێگانادات چەوری زیانبەخش لە لەشدا کۆبێتەوە و کالۆری لەش دەتوێنێتەوە، چونکە دووجۆر چەوری هەیە رەنگی قاوەی سودبەخش و سپی زیانبەخش.
بەکارهێنانی ئاوی سارد لە کێشەی ئارەقکردنەوەی زۆر و بەرزبوونەوەی ئاستی گەرمی لەش رزگاردەکات.































































