ئەژین غەفار – زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران ڕایگەیاند، “لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا، کۆی سزای داراییی سەرپێچیکارانی بازاڕ لە سنووری ئیدارەی سۆران گەیشتووەتە ١ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار دینار. هەروەها، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنمایی و یاساکان، ٦ شوێنی بازرگانی داخراون.”
وەفا سەعیدخان، سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران، ئاماری ٦ مانگی ڕابردووی بۆ زاری کرمانجی خستەڕوو و وتی، “تەنها لە قەزای ناوەندی سۆران، لیژنەکانی چاودێری ١٠٤٤ شوێنی بازرگانییان پشکنیوە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی کەلوپەل و ڕێگری لە فرۆشتنی کاڵای نایاسایی. لە ئەنجامی ئەو پشکنین چاودێرییانەدا، ٣٦ هەزار و ٤٢٢ کیلۆگرام ماددە و کاڵای نایاسایی دەستبەسەردا گیراوە و سزای داراییی ١ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار دیناریش بە سەرپێچیکاران سەپێنراوە.”
ناوبراو لەبەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەروەها ئاماژەی بەوەش، “کرد کە کارەکانیان تەنها لە قەزای سۆراندا سنووردار نەبووە، بەڵکو لیژنە پشکنەرەکان لە قەزاکانی ڕواندز، خەلیفان، چۆمان و سیدەکانیش چاودێرییان کردووە و سەدان کیلۆ ماددەی قەدەغەکراو و خۆراکی ناتەندروستیان دەستبەسەر کردووە و ڕێگرییان لە گەیشتنیان بە بازاڕ کردووە.”


































































