محەممەد مەحموود- سۆران :
تادێت ژمارەی دەرمانخانە و نۆرینگەپزیشکیەکان زیاتر دەبێت و لیژنەکانی تەندروستیش بە بەردەوامی چاودێریان دەکەن لە رووی نرخ و کوالێتی و جۆری ئەو دەرمانانەی دەیانفرۆشن بە هاووڵاتییان، بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی ئیدارەی سۆران دەرمانخانەیەکی میللی دەکرێتەوە، نرخی لە چاو بازاڕ لە هەمووشوێنێک هەرزانتر دەبێت و ڕاستەو خۆ لە ژێرچاودێری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندوستی سۆران دەبێت.
بەپێی بەدواداچوونەکانی زاری کرمانجی بۆ یەکەمجار لە سەر ئاستی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ماوەیەکی نزیکدا دەرمانخانە و تاقیگەی میللی سۆران دەکرێتەوە، ئەو دەرمانخانەیە هەرزانترین نرخی دەبێت لە چاو بازاڕ بۆ دەرمان و پشکنینەکانی نەخۆش، ڕاستەوخۆ له ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سۆران دەبێت باشترین ئامێری پشکنین لەو دەرمانخانەیە بوونیان دەبێت، ئەمەش بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییانە.
کاتی کردنەوەی ئەو دەرمانخانەو تاقیگەیه لەم مانگە دەبێت و لەناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سۆرانە و دەکەوێتە سەر شەقامی گشتی.


































































