زاری كرمانجی- رواندز:
ئەمڕۆ لە قەزای رواندز ئافرەتێك وەك بەرێوەبەری تێبینەرایەتی خانووبەرە دەست بەكار بوو.
هەورین ئیسماعیل كە پێشتر بە وەكاڵەت ئەو ئەركەی پێ سپێردرابوو، بە زاری كرمانجی گووت ” ئەمڕۆ فەرمانی كارگێری بۆ خاتوو چنار ئیبراهیم دەرچوو كە وەك بەرێوەبەری تێبینەرایەتی خانووبەرەی رواندز بە وەكالەت دەست بەكار بێت و ئێستا ئەركەكانی رادەپەرێنێت”.