سوپای ئەمریکا ئاشکرای کرد زیاتر لە 50 هەزار سەربازیان لە تەواوی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر کردووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو هێزە زۆرە لەوپەڕی ئامادەباشی و وریاییدان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر دۆخێکی نەخوازراو.
لە لایەکی ترەوە، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، سەردانی ئیسرائیل و لبنانی کردووە بۆ تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی واشنتن.


































































