زاری کرمانجی
موحممەد جاف، بەرپرسی نووسینگەی خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکان شەوی ڕابردوو لە بەغدا بە تۆمەتی تێوەگلانی لە گەندەڵیدا دەستگیرکرا.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەم دەستگیرکردنە بەشێکە لە هەڵمەتی دژە گەندەڵی کە حکومەتی عێراق لە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی دەستی پێکردووە، و ئامانجی لێپرسینەوە لە کەسانی تۆمەتبارە بە گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتییە.
تا ئێستا وەزارەتی داد یان لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاگەیاندنی فەرمیان سەبارەت بە وردەکارییەکانی کەیسەکە بڵاونەکردووەتەوە.
































































