زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران، ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەردەوامی هەڵمەتی لێژنەکانی پشکنین و چاودێری بازار بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان، ئەمڕۆ سەردانی ژمارەیەک لە بەهارات فرۆشەکان کرا.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران، ئاماژەی بەوەداوە، لە هەندێک شوێن گیای دەرمانی و دەرمانی قەلەوی و لاوازی و چەندین جۆری دەرمانی دیکە بەبێ هەبوونی مۆڵەتی یاسایی و زانیاری پزیشکی دەفرۆشران، کە لە ئەنجامی پشکنینەکاندا بڕێکی زۆر لەو دەرمانانە دەستیان بەسەردا گیرا و ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەر شوێنێک یان ناوەندێکی جوانکاری کە ئەم جۆرە دەرمانانە بەبێ مۆڵەتی فەرمی بفرۆشێت یان بەکاربهێنێت، بە ڕێکاری یاسایی و توند بەرامبەریدا هەنگاو دەندرێت.
” داوایی لە هاوڵاتیان کردووە کە لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ڕێگەی ژمارەکانی تایبەت یان فۆرمی سکاڵا پەیوەندی بکەن : بە لێژنەکانمان بەم ژمارە تەلەفۆنانەى خوارەوە:-
https://forms.gle/tzvrWtTcpn3B7rT5A لینکى سکالا































































