ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
فیفا بە گشتی نزیکەی 12 ملیار دۆلار بەسەر کۆمەڵە نیشتمانییەکان دابەشدەکات، کە نزیکەی دوو هێندە زیاترە لەو 6.6 ملیار یۆرۆیەی کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە قەتەر تەرخانکرابوو
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : forbes مۆندیال ٤٨ تیپی تێدایە، تەنیا فۆرماتی وەرزشی ناگۆڕێت، لە بنەڕەتدا پێکهاتەی ئابووری تۆپی پێی جیهانی دادەڕێژێتەوە. مۆندیالی ٢٠٢٦ کە لەلایەن ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیکەوە بەڕێوەدەچێت،.مۆندیال وەک سەکۆی سەرەکی دەمێنێتەوە بۆ درووستکردن و دابەشکردنەوەی داهات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتیدا.
هەر هەڵبژاردەیەکی نیشتمانی پاڵاوتن بەلایەنی کەمەوە ١٢.٥ ملیۆن دۆلار وەک پارەی خەڵاتی گەرەنتی وەردەگرێت، کە بەم شێوەیە دابەش دەکرێت: ١٠ ملیۆن وەک پاداشتی پاڵاوتن و ٢.٥ملیۆن وەک یارمەتی ئامادەکاری. وە ئەگەر هەر هەڵبژاردەیەکیش لەم مۆندیالە لە قۆناخی کۆمەڵەکانەوە ماڵئاوایی بکات، ٩ تا ١١ ملیۆن یۆرۆی دەست دەکەوێت
بۆ نموونە عێراق هیچ خاڵێکی بەدەست نەهێنا و سەرجەم یارییەکانی دۆراند، بەڵام ١٠.٥ ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوێت، چونکە فیفا ٪٥٠ داهاتی لەم مۆندیالەدا زیاد کردووە .































































