حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند کە حکومەتی فیدراڵ پابەندە بە خەرجکردن و ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، و جەختی لە بەردەوامیی بنەمای ناردنی ئەو شایستە داراییانە بەبێ دواکەوتن کردەوە.
سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە چڕەکەی ئەم دواییەی دژ بە گەندەڵکاران لە بەغدا، وتەبێژی حکومەت ئاشکرای کرد کە ژمارەیەک لە داواکراوانی دۆسیەکانی گەندەڵی بۆ دەرەوەی وڵات یان بۆ شوێنی نادیار هەڵاتوون، بەڵام پڕۆسەی ڕاوەدوونان و لێکۆڵینەوەکان لە دژیان بەردەوامە.
هاوکات، عەبوودی سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە بەشداریکردنی هێزە بیانییەکان دەکەن لەم هەڵمەتەدا، و جەختی کردەوە کە ئەم پڕۆسەیە تەواو نیشتمانییە و هیچ لایەنێکی دەرەکی بەشداری تێدا نەکردووە.

































































