زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ڕاگەیاند كە دەستەكەیان سەركەوتوو بووە لە دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆری ئەو پارانەی كە بە شێوەیەكی نایاسایی لە دەرەوەی وڵات هەبوون.
عەباس موتعەب، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی دەستەی نەزاهەی فیدراڵی و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی سندووقی گەڕانەوەی پارەكانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 29ـى 6ـى 2026 قسەی بۆ میدیا عێراقییەكان كرد و ڕایگەیاند “دەستەی نەزاهە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دادی عێراق، لە قۆناغی ئێستادا سەرقاڵی ڕێكارە یاسایییەكانن بۆ تۆماركردنی سكاڵای مەدەنی، بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو پارانە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، كە بە بڕێكی بەرچاو مەزەندە دەكرێن.”
ئاماژەی بەوەش كرد كە لە داهاتوویەكی نزیكدا ڕەشنووسی یاسایەكی تایبەت بە میكانیزمەكانی گەڕاندنەوەی پارە دزراو و بەتاڵان براوەكان، ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت.
































































