مافپەروەر : کامۆ خدر
وەزارەتی دارایی و ئابووری بە گشتاندنی ژمارە (٤) ساڵی ٢٠٢٦ روونکردنەوەی داوە لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەی پایە بەم شێوەی خوارەوە:-
١ – گۆڕانکاری لە پۆستە بنەڕەتییەکاندا (دەرماڵەی پایەیان بۆ خەرج دەکرێت): ئەگەر پۆستەکە لە بنەڕەتدا بوونی هەبووبێت لە پەیکەری ڕێکخستنی (الهیكل التنڤیمی) فەرمانگەکەدا و جێگیر کرابێت و پێشتر لە لایەن وەزارەتەمانەوە پەسەند کرابێت، و تەنها گۆڕانکاری لە کەسەکاندا کرابێت (واتە فەرمانبەرێک لە شوێنی فەرمانبەرێکی تر لەو پۆستەدا دەستبەکار بێت)، ئەوا دەرماڵەی پایەی بۆ دەبەسترێت و خەرج دەکرێت.
٢ – پێکهاتە و پۆستە نوێیەکان (دەرماڵەی پایەیان بۆ خەرج ناکرێت): هەر (بەڕێوەبەرایەتییەک، بەش، یاخود هۆبەیەک) کە پێکهاتەیەکی نوێ بێت و ڕەزامەندی هێنانە کایەی (استحداپ) لە دوای دەرچوونی گشتاندنی ژمارە (٣)ی ساڵی (٢٠٢٥) درابێت، ئەوا دەرماڵەی پایەی بۆ نابەسترێت و خەرج ناکرێت، چونکە بە (دەرماڵەی نوێ) هەژمار دەکرێت و نائەژمێرێت و دەگیرێتەوە.
زانیاری زیاتر
دەرماڵەی پایە بەم شێوەی خوارەوەیە:-
دەماڵەی پایە لە زانکۆکان بەم جۆرە خەرج دەکرێت
١. دەرماڵەی لێپرسراوی هۆبە لە سەرۆکایەتی زانکۆ و کۆلێژەکان بۆ مامۆستا و فەرمانبەر بە ڕێژەی (١٥%)ی مووچەی بنەڕەتی یاخود (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار مانگانە.
٢. دەرماڵەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ فەرمانبەران بە ڕێژەی (٢٥%)ی مووچەی بنەڕەتی، یاخود (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار مانگانە.
٣. دەرماڵەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ مامۆستایان بە ڕێژەی (٢٥%)ی مووچەی بنەڕەتی یاخود (٢٥٠,٠٠٠) مانگانە.
دەرماڵەی پایە لە دامەزراوەکانی تر بە گشتی بەم جۆرەیە
١. دەرماڵەی لێپرسراوی هۆبە بە ڕێژەی (١٥%)ی مووچەی بنەڕەتی مانگانەیە.
٢. دەرماڵەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان بە ڕێژەی (٢٥%)ی مووچەی بنەڕەتی مانگانەیە
بەداخەوە نەبەستنی دەرماڵەی نوێ ئیتر (پایە بێت یان بروانامە.. هتد)تەواو پێچەوانەی یاسا و رێنمایەکانە پێویستە ئەو دەرماڵە نوێیانە خەرج بکرێت.


































































