ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، سەنتەری هونەریی سۆران لە مەراسیمێکدا بە فەرمی کرایەوە. لە مەراسیمەکەدا حەکیم تێلی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سیروان حەسکۆ، بەرپرسی نووسینگەی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی، خسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سۆران، لەگەڵ ژمارەیەک لە هونەرمەندان و هونەردۆستانی دەڤەرەکە ئامادەبوون.
لە میانەی مەراسیمەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە کردنەوەی ئەم سەنتەرە بەشێکە لە گرنگیدانی بەردەوام بە بوارەکانی هونەر، کولتوور و وەرزش. هەروەها ڕۆڵی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی و نووسینگەی جەنابیان لە پاڵپشتیکردنی گەنجان و بەهرەمەندانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرز نرخێندرا، بەو پێیەی کە هەمیشە پاڵنەرێکی سەرەکی بۆ گەشەپێدانی تواناکانی لاوان و ڕەخساندنی دەرفەتی گونجاو بووە بۆیان.
بەپێی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەنتەری هونەریی سۆران دەبێتە شوێنێک بۆ پەرەپێدانی چاڵاکییە هونەری و کولتوورییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ پەرەپێدانی بەهرە و تواناکانی گەنجان و هونەرمەندانی ناوچەکە، کە ئەمەش بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ گەشەسەندنی کەرتی هونەر و کولتووری ئیدارەی سۆران دادەنرێت.

































































