زاری كرمانجی :
سوپای پاسداران لە دوێنێیەوە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی بەرفراوانی لە ناوچە سنوورییەكانی مەهاباد ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەست پێكردووە و بەو هۆیەوە پێكدادانی توند لەگەڵ هێز و گرووپە چەكدارە كوردییەكان ڕووی داوە و سەرچاوە خۆجێیەكان باس لەوە دەكەن كە شەڕەكە كوژراو و برینداری لێ كەوتووەتەوە و هێڵی ئینتەرنێت لە ناوچەكەدا بە تەواوی پچڕاوە .
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەكان، پێكدادانی نێوان سوپای پاسداران و گرووپە كوردییەكان كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە نێوان مەهاباد و پیرانشار (نزیك گوندی گاگەش) دەستیان پێ كردووە و بۆ ماوەی 10 سەعات شەڕ بەردەوام بووە.
هێزە ئەمنییەكانی ئێران تەواوی ڕێگاكانی ناوچەكەی داخستووە.


































































