ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
دەستشۆردن بە سابون یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ مانەوەی تەندروست.
ئەگەر ئاو و سابوون بە ئاسانی دەست نەکەوت، دەکرێت پاککەرەوەی دەست بەکاربهێنی لانیکەم ٦٠٪ کحولی تێدابێت بۆ پاککردنەوەی دەستەکانت.
دەست شۆردن دەتوانێت تەندروستت بهێڵێتەوە و ڕێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و سکچوون و (ڤایرۆس و بەکتریا و مشەخۆرەکان) لە پێستتدا پێش ئەوەی بتوانن بچنە ناو جەستەتەوە یان بڵاوببنەوە بۆ کەسانی تر میکرۆبەکان دەتوانن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر یان لە ڕووکارەکانەوە بۆ مرۆڤەکان بڵاوببنەوە بۆ ناو چاوەکانت، لووتت، یان دەمت.
کاتە سەرەکییەکان بۆ دەستشۆردن
دەتوانیت یارمەتی خۆت و ئازیزانت بدەیت بۆ ئەوەی تەندروست بمێننەوە بە شۆردنی دەستەکانت، بەتایبەتی لەم کاتە سەرەکیانەدا کە ئەگەری تووشبوون و بڵاوبوونەوەی میکرۆب هەیە بۆ هەموو خێزان:
- دەست شۆردن پێش ئامادەکردنی خواردن و دوای ئامادەکردنی خواردن.
- پێش و دوای چارەسەرکردنی بڕین.
- دوای بەکارهێنانی توالێت.
- دوای گۆڕینی دایبی یان پاککردنەوەی منداڵێک.
- دوای دەست لێدانی ئاژەڵێک.
- دوای دەست لێدانی زبڵ و خاشاک.


































































