مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێكی دا ئاشكرای دەكات كە بەرپرسی پۆلیسی دەریایی كەمپەكانی ناوەندی حەماس و دوو فەرماندەی دیكەی ئەو گرووپەییان كوشتووە.
هێزی بەرگری ئیسرائیل، ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە كە دوو ڕۆژ پێشتر لە ناوەڕاستی كەرتی غەززە، مەنسوور سامی مەحموود شەحتووت، بەرپرسی پۆلیسی دەریایی كەمپە ناوەندییەكانی حەماس و دوو فەرماندەی دیكە كوژراون.
هاوكات سوپای ئیسرائیل ڕاگەیاند كە ئەحمەد مونیر خەلیل زازا، سەرۆكی كەتیبەی ئەندازیاری جەبەلیای ڕۆژئاوای لە ناوچەی شاری غەززە لە باكووری كەرتی غەززە كوشتووە كە دەستی هەبووە لە دروستكردن و دابەشكردنی چەك لەنێوان یەكینەكانی حەماس و بەرپرسی دروستكردنی بۆمب و بۆردوومانكردنی خانووەكان.

































































