ئەژین غەفار – زاری کرمانجی
ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی چاودێریی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای LDSـی ئەمەریکی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦ خولێکی نوێکردنەوەی زانیاری بۆ کارمەندانی لە سەرۆکایەتیی دەزگاکە لە هەولێر بەڕێوەبرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم خولە ١٨ کارمەندی لە ئۆفیس و نوێنەرایەتییە جیاوازەکانی دەزگا، لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک، هەڵەبجە، گەرمیان و نوێنەرایەتیی سۆران، لەخۆگرتبوو.
لە ماوەی خولەکەدا، بەشداربووان ڕاهێنانی نوێکراوەیان لەسەر شێوازی هەڵسەنگاندن، پێوانەکردن و هەڵبژاردنی کورسیی جووڵاو (ویلچەر) وەرگرت، بەمەبەستی ئەوەی خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی زانستیتر و گونجاوتر بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت دابین بکرێن.
خولەکە لەلایەن تیمی پسپۆڕی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئامادە کرا و بەڕێوەبرا. لە کۆتایی بەرنامەکەشدا، بۆ گرێدانی ڕاهێنانە تیۆرییەکان بە لایەنی کرداری، چوار ویلچەر بەسەر چوار کەسی خاوەن پێداویستیی تایبەت دابەش کرا، تا بەشداربووان وانەکانیان بە شێوەیەکی پراکتیکی جێبەجێ بکەن و لە پرۆسەی هەڵسەنگاندن و دابەشکردنی ویلچەر ئەزموونی ڕاستەوخۆ وەربگرن.

































































