مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپای پاكستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لەسەر بنەمای هەواڵگری بە درێژایی سنوورەكانی لەگەڵ ئەفغانستان دەستپێكردووە، دەشڵێت “هێرشی ئاسمانی كردە سەر “حەشارگە و پەناگە چەكدارییەكان” لە ناو خاكی ئەفغانستان و هاوكات دەسەڵاتدارانی تاڵیبان بانگەشەی ئەوە دەكەن كە ئەو هێرشانەی پاكستان بووەتە هۆی كوژرانی دەیان هاووڵاتی مەدەنی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 29ـى 6ـى 2026، جارێكی دیكە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پاكستان و ئەفغانستان دروست بووە، بە تایبەت دوای هێرشەكانی پاكستان كە سێ شوێنیان لە پارێزگاكانی پاكتیا، پاكتیكا و كونار لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان كردی ئامانج و بەو هۆیەوە زیاتر لە 25 چەكداری تاڵیبان كوژراون.

































































