بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی “رۆیتەرز” لە زاری سێ سەرچاوەی ئەمنی و یاساییەوە بڵاویکردووەتەوە، ژمارەیەک لەو بەرپرسانەی ناویان لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا هاتووە، توانیویانە پێش ئەوەی هێزەکانی دژەتیرۆر بگەنە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی سەوز، هەڵبێن و خۆیان لە دەستگیرکردن ڕزگار بکەن.
ئەم ڕووداوە وای لە دەسەڵاتداران کردووە، وەک هەنگاوێکی ناچاری، دەروازەکانی ناوچەی سەوز بەتەواوی دابخەن. هاوکات، هێزە ئەمنییەکان پرۆسەیەکی گەڕان و بەدواداچوونی بەرفراوانیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە هەڵاتوون.
































































