وەرزش ـ زاری كرمانجی:
دوای وەدیهێنانی خەونی لەمێژساڵەی و بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی، لیۆنێل مێسی قسەی بۆ میدیاكان كرد.
شەوی رابردوو ئارجێنتینا و فەڕەنسا لەیاریی فایناڵی مۆندیال بەیەك گەیشتن، تێیدا سەماكارانی تانگۆ بەلێدانی یەكلایكەرەوە یارییەكەیان بردەوە.
دوای نووسینەوەی ئەو مێژووە گەورە لیۆ مێسی، گوتی:” ئەم نازناوە بەهۆی یەك كەسەوە بەدینەهاتووە بەڵكو بەهۆی هەموومانەوە بوو.”
“هەستم بەوە كردبوو نازناوەكە دەبەینەوە، پێویستە ئێستا چێژ لە نازناوەكە وەربگرین.”
لەدرێژەی ئاخاوتنەكانیدا ئەوەشی گوت: “واز لە یاریی نێودەوڵەتی ناهێنم، وەك پاڵەوان بەردەوام دەبم.”
باشی لەوەش كرد:” ئەمە ئەو جامە بوو، كە بە درێژایی تەمەنم ویستم، ئەمەیە خەونم پێوە دەبینی لە منداڵییەوە.”
هاوكات گوتیشی: “ئەمە دیاری خودا بوو ئێمە.”